زانایانی ڕاسته‌قینه عیلم و زانستی شه‌رعیان به میرات بۆ ماوه‌ته‌وه له پێغه‌مبه‌ری خواوه صلى الله عليه وسلم ، بۆیه پارێزه‌رن له تیاچوون وگومڕا بوونی موسڵمانان ئه‌گه‌ر موسڵمانان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لایان له‌هه‌موو ڕووداو وفه‌توایه‌كدا...
Author: مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
كتێبێكه چه‌ند پرسیارێكی گرنگ له خۆ ده‌گرێت ده‌رباره‌ی بیروباوه‌ڕ، دانه‌ڕ وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه به به‌ڵگه‌ی قورئان و سوننه‌ت.
Author: موحه‌مه‌د جه‌میل زینو
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف
په‌رتوكێكه: پێكهاتووه له گرنگترینی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه موسڵمان له‌ژیانییدا پێویستی پێیه‌تی، له قورئانی پیرۆز وته‌فسیر ولێكدانه‌وه‌ی قورئان وكۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك له فیقه وبیروباوه‌ڕی ئیسلامی و كاروكرده‌وه چاكه‌كان وهه‌ندێك شتی تر، خۆشه‌وستان ئه‌م په‌رتووكه ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه: به‌شی یه‌كه‌م: پێكهاتووه له سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز وته‌فسیره‌كه‌ی كه له كتێبی (زبدة التفسیر) شێخ محمد الاشقره‌وه وه‌رگیراوه . به‌شی دووه‌میش : پێكهاتووه له‌كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك كه موسڵمان پێویستی پێی ده‌بێت له بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕ كه بریتیه له (49) چل ونۆ پرسیار و وه‌ڵام، له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی دڵ و گفتۆگۆیه‌كی هێمنانه له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی، به‌شێكی تری بریتیه له ئه‌ركان وئه‌حكامه‌كانی ئیسلام وه‌ك ( شایه‌تومان و پاكوخاوێنی – الطهارة- و نوێژ و ڕۆژوو زه‌كات و حه‌ج) له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌وائد وسوودێكی جیا جیا له ڕوقیه‌ی شه‌رعی و نزا وپاڕانه‌وه و ئه‌ذكار و وویرده‌كانی به‌یانیان وئێواران و هه‌شتاودوو فه‌زیله وحه‌فتا كاری خراپ كه ڕێگریان لێكراوه له ئیسلامدا، كۆتاییه‌كه‌شی پێكهاتووه له گه‌شتی نه‌مری و هه‌تا هه‌تایی وچۆنیه‌تی ده‌ست نوێژگرتن ونوێژكردن به وێنه‌وه.
Author: كۆمه‌ڵێ له زانایان
Translators: حاجی ئومێد چروستانی
Publisher: http://www.tafseer.info
باسی په‌روه‌رده‌ی منداڵان زۆر گرنگه، چونكه به‌رژه‌وه‌ندی دایكان و باوكان و منداڵان پێكه‌وه له‌سه‌ری ئه‌وه‌ستێ، به‌ڵكو باشه ڕۆژی كۆمه‌ڵگه و ئوممه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ستێ، له‌به‌ر ئه‌وه ئاینی پیرۆزی ئیسلام گرنگیه‌كی زۆر پێداوه.
Author: موحه‌مه‌د جه‌میل زینو
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
مه‌به‌ست له زانستی باش خوێندنه‌وه ڕێك ده‌ركردنی وشه‌كانی قورئانی پیرۆز هه‌ر چۆن وه‌رگیراوه له پێغه‌مبه‌ری هه‌ره زمان پاراوه وه ( صلى الله عليه وسلم ) ، وه وتراوه مه‌به‌ست پێی پاراستنی زمانه له هه‌ڵه‌كردن له په‌رتووكی خوای گه‌وره‌دا ( قورئانی پیرۆز ).
Author: دلێر خالد حه‌سه‌ن
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ده‌سته‌ی هوشیاری ئیسلامی له‌حه‌ج به‌خته‌وه‌ره كه ئه‌م ڕێبه‌ره پێشكه‌ش به حاجیانی ماڵی خوا بكات كه بریتیه له ساده و سانا ترین و پوخته ترین حوكمه‌كانی حه‌ج و عومره.
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: ئه‌حمه‌د میرزا رۆسته‌می
Publisher: هه‌یئه‌ی وشیاركردنوه‌ی ئیسلامی له حه‌ج